کوردستانی

سەفین دزەیی: گفتوگۆکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەفین دزەیی: گفتوگۆکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بەردەوامە
مەودا میدیا-

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2023ەوە زیانی زیاتر لە 28 ملیار دۆلاری بە عیراق و هەرێم گەیاندووە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند "هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کاردانەوەی تووندی ئەمەریکای لێکەوتووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان هەوڵەکانیان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و کاری هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا چڕکردووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "گفتوگۆکان لەنێوان هەرێم و بەغدا و ئەپیکور بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پێدانی گەرەنتی بە کۆمپانیا نەوتییەکان کە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan