کوردستانی

هەرێمی كوردستان سیستەمی دژەدرۆن دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی كوردستان سیستەمی دژەدرۆن دادەنێت


مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەدوای جێگرەوەیەك دەگەڕێت بۆ رێگریكردنی لە هێرشە درۆنییەكان و ئەمڕۆش بە رەسمی وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەم هەوڵەی وەزارەتەكەی ئاشكرا كرد. 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"دوای ئەوەی لەماوەی رابردودا چەندین جار هێرشی درۆنی كرایە سەر ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێكی زۆریان كێڵگەكانی نەوتیان كردە ئامانج، ئێستا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن تەكنەلۆژیای دژە درۆن پەرەپێبدەن".

وتیشی"ئەم هەنگاوە تەنیا هەرێم ناپارێزێت بەڵكو هاوڵاتیانی ئەمەریكاو وەبەرهێنانەكانیشی دەپارێزێت، بۆیە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێین ژێرخانی ئاسایشی خۆمان بەهێزتر بكەین". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو درۆنانەی كە پێشتر ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكران لە عیراقەوە بووە و ژێرخانی ئابوری هەرێم و هاوڵاتیانی مەدەنی كردووەتە ئامانج".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan