عیراقی

هاوردەكردنی مریشكی بەستوو قەدەغەكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوردەكردنی مریشكی بەستوو قەدەغەكرا


مەودا میدیا-
بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆ و بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی وڵات، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بڕیاریدا هاوردەكردنی مریشكی بەستوو و پارچەكانی قەدەغە بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"لەبەرئەوەی ئێستا بەرهەمی ناوخۆ پێداویستییەكان پڕ دەكەنەوە، بۆیە بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان، ئەنجومەنی وزاریی ئابوری رەزامەندی لەسەر داواكارییەكی وەزارەتی كشتوكاڵ دەربڕیووە بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو و پارچە و بەرهەمەكانی.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" بۆ پێدانی دەرفەت بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی رێكاری پێویست بگرنەبەر، بڕیارەكە دوای 45 رۆژی دیكە بە رەسمی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا بەرهەمی كێڵگەكانی عیراق بەشی پێداویستی رۆژانەی ناوخۆ دەكات، بەڵام بەهۆی هاوردەكردنی هەمان ئەو بەرهەمانە لە دەرەوە، وەك پێویست لە بازاڕەكاندا ساغ نابنەوە.  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan