کوردستانی

ژن و پیاوێك دەستگیركران كە خەڵكیان فریودابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و پیاوێك دەستگیركران كە خەڵكیان فریودابوو


مەودا میدیا-
لە قەزای زاخۆ ژن و پیاوێك دەستگیر كران كە هاوسەری یەكترن و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بە هەژماری ساختە خەڵكیان فریوداوە و داوای كارت و پارەیان لێكردوون. 

ئەحمەد رەمەزان شالی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند"ئەو دوو هاوسەرە خەڵكی زاخۆ نین، بەڵام هاتووەنەتە زاخۆ و لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ژمارەی تەلەفۆن و هەژماری ساختەوە، فێڵیان لە سەدان هاوڵاتی كردووە و ناچاریان كردوون پارەیان بۆ بنێرن". 

وتیشی"دوای سكاڵای هەندێك لە هاوڵاتییان و ئاشكرابوونی ئەو دوو هاوسەرە، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەكانی باتیفا-وە دەستگیر كراون و دواتریش دانیان بە تاوانەكانیادا ناوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو دوو كەسە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە فێڵیان لە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی زاخۆ و دهۆك كردووە و دواتر هەڕەشەیان لێكردوون و ناچاریانكردوون كارتی مۆبایل و پارەیان بۆ بنێرن".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan