کوردستانی

كەمئاوی كێشەی زۆری لە سلێمانی درووستكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەمئاوی كێشەی زۆری لە سلێمانی درووستكردووە


مەودا میدیا-
بە هۆی كاریگەرییەكانی كەمبارانی و كەمبوونەوەی ئاوەوە ئێستا لە شاری سلێمانی كێشەی كەمئاوی درووست بووە و بەو هۆیەشەوە چوار رۆژ جارێك ئاو بە هاوڵاتییان دەدرێت".  

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند"لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆئەوەی بە تەواوی كێشەی كەمئاویی لە شاری سلێمانی چارەسەر بكەن، بەڵام هێشتا چوار رۆژ جارێك ئاو بە هاوڵاتییان دەدرێت". 

وتیشی"بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئێستا ئاوی سەرچنار بۆ نیوە كەمیكردووە و كە ئەوەش گرفتێكی زۆری بۆ دروستكردوون و وایكردووە لە هەندێك گەڕەك پێدانی ئاو لە چوار رۆژجارێك زیاتریش بێت". 

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لەگەڵ ئەو كەمبوونەوەیەی ئاو، هەندێك جاریش بەهۆی شكانی بۆری ئاو و بڕانی كارەباوە پێدانی ئاو بە ماڵان كێشەی بۆ درووست بووە و هاوڵاتییان بێئاو بوون". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan