کوردستانی

گوندە كوردنشینەكان مەترسی لەدەستدانی زەوییەكانیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوندە كوردنشینەكان مەترسی لەدەستدانی زەوییەكانیان هەیە


مەودا میدیا-
بەهۆی سكاڵای یاسایی دژی هاوڵاتییانی كوردنشینی گەندەكانی سنوری خورماتوو لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە، مەترسی كەوتووەتە سەر زەوی و زاری هاوڵاتییانی كورد و ئەگەری لەدەستدانی زەوییەكانیان هەیە.

فەرهاد سەعید، كە جوتیارێكی گوندی تەپەسەوزی سنوری خورماتووە، بە مەودا میدیای راگەیاند"بەشێكی زۆر لە جوتیارانی سنوری گوندەكەیان لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە و داوای ئەو زەوییانە دەكەن كە موڵكی خۆیانە و چەندین ساڵە لە باب و باپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە". 

وتیشی"ئەمە یەكەم جار نییە و پێشتریش لە رێگەی دادگاوە فشارێكی زۆریان لێكردوون بۆئەوەی دەستبەرداری زەوییەكانیان ببن لە كاتێكدا ئەو زەوییانە هی خۆیانە و دەیان ساڵە كاری كشتوكاڵی لەسەر دەكەن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"پێویستە لەسەر ئاستی باڵا بەرپرسانی كورد گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عیراق بكەن و لە رێگەی پەرلەمانی عیراقیشەوە بەجدی كاری لەسەر بكرێت، ئەگینا دوور نییە عەرەبەكان زەوییەكانیان لەژێردەست دەربهێنن". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan