کوردستانی
هەرچەند مووچەش نییە، بەڵام لیستی مووچە رەوانە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەرچەندە هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران رەوانەی بەغدا دەكات بۆئەوەی رێكارە یاساییەكانی تەواو بكرێت و لە ئەگەری رێكەوتنی هەولێر و بەغدا لیستی مووچە نەبێتە بیانوو بۆ زیاتر دواكەوتنی مووچە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە تا ئێستا مووچەخۆانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و هەولێر و بەغداش نەگەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان و روونیش نییە دەگەنە رێكەوتن یان نا.
هاوكات هەر ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتی ئەو لیژنانەی بۆ داهاتی نانەوتی و هەناردەكردنەوەی نەوت پێكهێنرابوون، گفتوگۆی لەسەر بكرێت و ئەگەر پەسەند كرا ئەوا ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئ پ
بیروڕا



