جیهانی
تورکیا.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا رایدەگەیەنێت له ماوه‌ی 24 كاژتژمێری رابردوودا 115 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه ئاماژەی بەوەشکرد سێ هه‌زار و 116 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 101 هه‌زار و 790 كه‌س بەرزبووەتەوە.

فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا رایگه‌یاند "له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 40 هه‌زار و 962 كه‌س پشكنینیان بۆ كراوه، سێ هه‌زار و 116 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه و 115 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوکات دوو هەزار و 14 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد "كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته دوو هەزار و 491 كه‌س؛ هه‌روه‌ها كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ 101 هه‌زار و 790 كه‌س بەرزبووەتەوە".