کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە


مەودا میدیا-
بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەكانی داهاتە نانەوتییەكان و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و بڕیارەكانی كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەێمدا كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژی 2/9/ 2025، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای راژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 بخرێتەڕوو. 

هەر بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، راسپاردەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە ئاسانكاریی پێشینە و قەرزەكانی تایبەت بە (خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و گەشتیاری) لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan