کوردستانی

كەشوهەوا فێنكتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشوهەوا فێنكتر دەبێت


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن و كەشوهەوا فێنكتر دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە"پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ یەك تا سێ پلە زیاتر دادەبەزن و جگە لە گەرمیان تەواوی ناوچەكانی دیكە پلەی گەرما لە خوار 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێت". 

لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ پێنجشممەشەوە، دەڵێت"بەگشتی پلەكانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆمارەكراوەكانی ئەمڕۆ هەمان پلە دەبێت".

راگەیەنراوەكە كەشی پێشبینیكراوی بۆ ئەمرۆ بەمشێوەیە دیاریكردووە:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆك : 36 پلەی سیلیزی
كەركوك : 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan