کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود بۆ پشكنین چووەتە دەرەوەی وڵات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ماوەی چەند رۆژێكە بۆ پشكنینی تەندروستی چووەتە دەرەوەی وڵات و هیچ نەشتەرگەرییەكیشی بۆ نەكراوە.
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند"بەهۆی ئەوەی كە محەمەدی حاجی مەحمود لە پێشمەرگایەتیدا چەند جارێك بریندار بووە، بۆیە پێویستی بەوەیە شەش مانگ جارێك پشكنینی تەندروستی بكات و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا چووەتە دەرەوەی وڵات".
وتیشی"تەندروستی زۆرباشە و هیچ نەشتەرگەرییەكیشی بۆ نەكراوە وەك ئەوەی كە لە هەندێك لە میدیاكانەوە باس كراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سەرۆكی حزبەكەیان ماوەی چەند رۆژێكە چووەتە دەرەوەی وڵات و لە چەند رۆژی داهاتوودا دوای تەواوبوونی پشكنینە تەندروستییەكانی دەگەڕێتەوە بۆ كوردستان".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەندێك لە میدیاكان وایان بڵاوكردەوە كە محەمەدی حاجی مەحمود تەندروستی جێگیر نەبووە و بۆ نەشتەرگەری دڵ چووەتە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام وتەبێژی ئەو حزبە سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە".
ئ پ
بیروڕا



