جیهانی

ئێران باس لە سەرکەوتنی خۆی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران باس لە سەرکەوتنی خۆی دەکات
مەودا میدیا-

فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی له‌ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت گریان و هاوار‌ و ناڵه‌ی ئه‌مه‌ریكایی و خۆرئاواییه‌كان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی سه‌ربازی بۆ بۆشایی ئاسمان ئاماژەی بەوەشکرد ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌هێزكردنی توانای به‌رگری و سه‌ربازی و بۆشاییگه‌ری خۆی.

عه‌لی حاجی زاده‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی له‌ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند "گریان و هاوار و ناڵه‌ی ئه‌مه‌ریكایی و خۆرئاواییه‌كان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی سه‌ربازی بۆ بۆشایی ئاسمان".

ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌موو قۆناغه‌كانی درووستكردنی ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ و هه‌ڵدانی بۆ بۆشایی ئاسمان به‌ جۆرێك بوو، كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانی خۆرئاوا په‌ی پێ نه‌به‌ن و كاتێك مووشه‌كی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ هه‌ڵدرا، هه‌موویان تاسان، هەروەها ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌هێزكردنی توانای به‌رگری و سه‌ربازی و بۆشاییگه‌ری خۆی بۆ دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی". 

جێگای ئاماژەیە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو 22ی نیسانی 2020 سوپای پاسدارانی ئێران یەكەم مانگی دەستكردیان بە ناوی نور یەك رەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە, کە ئەو مانگە دەستكردە بە مانگی بەری قاسد ناسراوەو لە مەودای 425 كیلۆمەتر لە زەوی جێگیركراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان