کوردستانی
ئاڕاستەی کوردسات گۆڕانخوازان فریودەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (گردی زەرگەتە) پەیامێک ئاڕاستەی گۆڕانخوازان و ئەندامانی دەستەی گشتیی و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەکە دەکات و لە هەوڵێکی ئاڕاستەی کوردساتی بزووتنەوەکە ئاگاداریان دەکاتەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (گردی زەرگەتە) رایگەیاند "پێشێلکارانی دەستووری گۆڕان بەنیازن کۆبوونەوەیەک بەناوی (خۆڕێکخستنەوە، کاری پێکەوەیی و ئاشتی) بە نایاسایی لە سلێمانی ئەنجام بدەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پلینیۆم لە دەستووری گۆڕان بوونی نییە و رێکخستنی کۆبوونەوەی فراوان یان کۆنفرانیس هیچ پەیوەندییەکی بە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانەوە نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "مەرامی رێکخستنی کۆبوونەوەکە بۆ فریدانی گۆڕانخوازانە، چونکە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران شەش مانگ دەرفەت دراوە بە گۆڕان تاوەکو کێشەکانی چارەسەر بکات، لەبەرئەوە ئەم هەنگاوە بۆ تێکدانی دۆخەکەیە".
باسی لەوەشکرد "بەناوی ئاشتەوایی هەردوو ئاڕاستەکەی گۆڕان پەیوەندی بە گۆڕانخوازانەوە دەکەن ئەمەش درۆیەکی ئاشکرایە چونکە ئاڕاستەی کوردسات هەموو پڕۆژەیەکی ئاشتەواییان رەتکردووەتەوە".
ب ح

بیروڕا