کوردستانی

شەپۆلی دووەمی خۆڵبارین ئەمشەو دەگاتە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلی دووەمی خۆڵبارین ئەمشەو دەگاتە هەرێم


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ئەمشەو شەپۆلی دووەمی ئەو خۆڵبارینەی كە ئەمڕۆ هەینی هەرێمی گرتەوە، دەگاتە شارەجیاوازەكانی عیراق و كوردستان و چڕییەكەشی زیاتر دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمشەو هەینی لەسەر شەممە شەپۆلی دووەمی ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە روودەكاتە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و رێژەكەشی مامناوەند بۆ چڕ دەبێت. 

وتیشی"ئەمڕۆ هەینی، قۆناغی سێیەمی دابەزینی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات و یەكەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ دەگاتە ناوچەكانی هەرێم كە چەق و هەستپێكراوی بارستە هەواكە رۆژانی شەممە و یەكشەممە دەبێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لە كاتی هاتنی ئەو بارستەهەوایە پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی 6 بۆ 7 پلە نزم دەبنەوە". 

باسی لەوەشكرد"نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراوی كاتەكانی شەو لە رۆژانی شەممە، یەكشەممە و دووشەممە بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی 12 بۆ 14 پلە، پێنجوێن 8 پلە، حاجی ئۆمەران 7 پلە و كەلار 18 پلە و لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش ئەگەر هەیە ئەو وشكە سەرمایە زەرەر بدات لە بەروبومی بەشێكی جوتیاران".  

Qaiwan
Qaiwan