کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە رووی لە هەرێمی كوردستان كردوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بە كۆمەلێك رێنمایی كردووە بۆ خۆپارستنی هاوڵاتیان لە تەنگەنەفەسی و دووربوونیان لە كێشەی تەندروستی.
لە راگەیەنراوەكەدا وزارەتی تەندروستی هەشت رێنمایی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەكاتی خۆڵبارین ئاماژەپێكردووە و دەڵێت:
یەكەم: لەكاتی چوونەدەرەوەدا ماسك بەكاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.
دووەم: لەكاتی خۆڵباریندا لە ماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.
سێیەم: چاویلكە و قەترەی چاو بەكاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەكانت.
چوارەم: چاوەكانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.
پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكەت دابخە.
شەشەم: لە كاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێكی باش ئاو بخۆرەوە.
حەوتەم: لەكاتی شۆفێریدا جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابخە.
هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە بە بەردەوامی پەمپی ئۆكسجین هەڵبگرن و لەژێر رێنمایی پزیشكیدا چارەسەر وەربگرن.
ئ پ
بیروڕا



