کوردستانی

سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 2025/9/21، ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری نزیکەی دوو ملیۆن خوێندکار و 148 هەزار مامۆستای میلاک و گرێبەست دەستپێبکات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند "سبەینێ یەک ملیۆن و 800 هەزار خوێندکار لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومییەکان و 154 هەزار خوێندکاری تر لە خوێندنگە ئەهلییەکان روو لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026)  139 هەزار  خوێندکاری نوێ کە لە پۆلی یەکەم وەرگیراون روو لە قوتابخانەکان دەکەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، مامۆستایان لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، زەنگی بایکۆتیان لێداو داوای مووچە و ماف و شایستەکانیان دەکەن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan