کوردستانی
ناردنی مووچە پێویستی بە دواخستن نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد بەغدا ناردنی مووچەی بە هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆوە بەستووەتەوە و سەرجەم داواكانی بەغدایان جێبەجێكردوە و هیچ شتێك لەسەر هەرێم نەماوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق یەكلاكردنەوەی داهاتی ناوخۆی داوەتە دەست ئەنجومەنی دەوڵەت و پێویستە لە زوترین كاتدا بەپێی دەستوور ئەو كێشەیە یەكلایی بكەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حكومەتی هەرێم هەردوو داواكە بەغدای جێبەجێكردووە و هیچ شتێك لەسەر هەرێم نەماوە، ناردنی مووچەش پێویستی بە دواخستن و لەمپەر دروستکردن نییە و پێویستە بەغدا موچەی مانگەكانی پێشوو و ئەوانی دواتریش بنێرێت".
ب ح

بیروڕا