کوردستانی
سبەینێ یەکەم رۆژی پایز نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد دەستپێکردنی وەرزی پایز، بە وتەی پێشینان 21ی مانگی ئەیلولی هەموو ساڵێک، یەکەم رۆژی پایزە و تاوەکو 20ی کانونی یەکەم بەردەوام دەبێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەبۆچوونی فەلەکناسان ئێوارەی رۆژی دووشەممە 22ی ئەیلول لە کاتژمێر 21:19 خولەک گۆڕینی وەرز لە هاوینەوە بۆ پایز دەستپێدەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە باشوری گۆی زەوی ئەمشەو 20ی ئەیلول لە کاتژمێر 17:46خولەک وەرزی زستان بۆ وەرزی بەهار دەگۆڕێت و سبەینێ 21ی مانگ یەکەم رۆژی بەهارە لە باشوری گۆی زەوی".
ب ح

بیروڕا