ئابووری

وادەی هەناردەکردنەوەی نەوت ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی هەناردەکردنەوەی نەوت ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکان وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکە و کۆمپانیاکانی نەوتیش داوای گەرەنتی دەکەن.

عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند "پێشبینی دەکەن هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەستپێبکاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 95٪ لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رێککەوتوون".

ئەوەشی خستەڕوو  "کۆمپانیاکانی نەوت داوای گەرەنتی لە پێدانی ماف و شایستەکانیان دەکەن و لە بەرانبەردا حکومەتی عیراق نەرمی نواندووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan