جیهانی

بریاردرا، نوێژی تەراویح بە ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بریاردرا، نوێژی تەراویح بە ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا-

حکومەتی میسر بەمەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا بەرێگەی ئۆنلاین نوێژی تەراویح ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حكومه‌تی میسر مزگه‌وتێكی دیاریی كردوه‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاران ده‌توانن له‌و مزگه‌وته‌وه‌ نوێژی ته‌راویحی مانگی ره‌مه‌زان بگوازنەوە بۆ موسڵمانان 

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە "حكومه‌تی میسر له‌ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بڕیاریدا كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و له‌ رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه‌ نوێژی ته‌راویح ئه‌نجامبدرێت، هەروەها حكومه‌تی میسر مزگه‌وتێكی دیاریی كردوه‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاران ده‌توانن له‌و مزگه‌وته‌وه‌ نوێژی ته‌راویحی مانگی ره‌مه‌زان بگوازنەوە بۆ موسڵمانان "‌.

ئەمەش لە کاتیكدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بڕیاردراوە بۆ رەمەزانی ئەمساڵ دەرگای مزگەوتەکان دابخرێن بەمەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان