کوردستانی
پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە ناوچەکە، ئەمڕۆ لیوای 18ی پیادە لە ئۆپەراسیۆنێکدا ناوچەیەکی بەرفروانی کێوماڵکردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زنجیرە چیای قەرەچوغ و سنووری گوندەکانی( خدرجیجە، حاجی شێخان، حسن بلباس، چەغەمیرە و بناری چیای قەرەچوغ) کێوماڵ کراون و بە وردی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگریکردن و نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسی تیرۆریستان بووە لە سنوورەکەدا و کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ کۆتایی هاتووە".
ب ح

بیروڕا