ئابووری

عەلی حەمەساڵح: چوارشەممە دوا دەرفەتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح: چوارشەممە دوا دەرفەتە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرایکرد رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دوامۆڵەت و دەرفەتە، کاتکوشتن لە خزمەت هەرێم نییە و بە لایەنی کەمەوە سێ مووچە دەخورێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "کۆمپانیای سۆمۆ نووسراوی کردووە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم و 16 دۆلار بداتە کۆمپانیاکان بۆ بەرهەمهێنانی هەربەرمیلێک".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم هەرێم رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی  بۆ پاڵاوگەكانی کارو لاناس دابین دەکرێت و بەغدا هەموو وردەکاریەکانی خستووەتە بەردەستیان کە تاوەکو رۆژی چوارشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan