کوردستانی

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/9/21، ساڵی نوێی خوێندن (2025-2026) بە بەشداریی زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار خوێندکار لە کەرتی حکومی و 154 هەزار خوێندکار لە کەرتی تایبەت دەستیپێکرد.

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند "بۆ ئەمساڵی خوێندن نزیکەی 140 هەزار خوێندکار لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمارکراون و پێشبینی دەکەن، ژمارەکە بگاتە 160 هەزار خوێندکار".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زیاتر لە 148 هەزار مامۆستای میلاک و گرێبەست و زیاتر لە 33 هەزار فەرمانبەر، پڕۆسەی ئەمساڵی خوێندن بەڕێوەدەبەن".

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "سەرەڕای ئاستەنگەکان مامۆستایان بەردەوامن لە وتنەوەی وانە و بەمنزیکانە قه‌یرانەکان كۆتاییان دێت و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران مافی خۆیان وه‌رده‌گرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سیستمی ئی پەروەردە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان، پلانیان هەیە بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی بینای قوتابخانەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "مامۆستا دڵسۆز و نیشتمانپەروەرەکان بەردەوام بوون، هەرگیز رێگەیان نەدا پرۆسەی خوێندن بوەستێت، بەڕاستی نموونەی خەڵكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan