کوردستانی

پێشەوا هەورامانی: دەبێت بەغدا مووچە بنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشەوا هەورامانی: دەبێت بەغدا مووچە بنێرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد کابینەی نۆیەم دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە لە پڕۆژەکانی (کارەبای 24 کاتژمێری، رێگاوبانەکان، ئاوی هەولێر و کامێرای پۆینت توو پۆینت) کە رۆڵی گرنگی لە کەمکردنەوەی رووداوەکان هەبووە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەت رایگەیاند "هەفتەیەک پێش ئێستا حكومەتی هەرێم نووسراوی فەرمی بۆ سۆمۆ كردووە كە نەوتەكەیان رادەست دەكات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، تەنها بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکاردەهێنێت، بۆیە دەبێت بەغدا مووچە بنێرێت."

ئەوەشی خستەڕوو "سەرەڕای فشارەکان لەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەت بەڵام دەستکەوتی گەورەی هەبووە و مەسرور بارزانی چاوی لە پرۆژەی ستراتیژییە و باوەڕی بە پینە و پەڕۆ و پرۆژەی تەواونەکراو نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan