کوردستانی
نەژاد عەبدوڵڵا: کێشەی مووچە نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد بە بەشداری زیاتر لە 429 هەزار و 852 خوێندکار، زیاتر لە هەزار و 419 ناوەندی خوێندن، بە هاوکاری 42 هەزار و 596 مامۆستا و فەرمانبەر دەست بە پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن.
نەژاد عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "پێیان وتراوە ئەمساڵ کێشەی مووچە نامێنێت و بەمنزیکانە چارەسەر دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بایکۆت زیانی زۆری لە پارێزگای سلێمانی داوە و ساڵ هەبووە 120 رۆژ بایکۆت بووە و هیوادارن ئەمساڵ پڕۆسەی خوێندن بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەهۆی دابەشنەكردن و دواکەوتنی مووچەوە بایكۆتی یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنیان کرد.
ب ح

بیروڕا