کوردستانی
عومەر گوڵپی: بەرپرسانی حکومەت زۆر روودارن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رەخنە لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەگرێت کە زۆر روودارن، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدەن لە کاتێکدا (81) رۆژە مووچەی مامۆستا دواکەوتووە و دەبوو زەنگەکە بەجێبهێڵن بۆ قوتابیەکی ئایندە نادیار و مامۆستایەکی قەرزار کراو.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "لە ساڵی 2016وە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستا و فەرمانبەرانیان راگرتووە، لە کاتێکدا بۆ بواری سەربازی و فەرمانبەرانی سێ سەرۆکایەتییەکەیان دەستپێکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دواکەوتنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەران چیرۆکی ئەم سێ مانگە نییە، بەڵکو لە (2015)ەوە دەسەڵات خەجاڵەتی بەردەم ماڵ و منداڵی مامۆستایە، بەڵام هەستیان لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو " دە ساڵە مامۆستا و قوتابی و قوتابخانە و پەروەردە کراوەتە قوربانی نەوت و کۆمپانیاکانیان کەچی زۆر بە خوێنساردییەوە داوای خۆڕاگری لە مامۆستایان دەکەن".
ب ح

بیروڕا