کوردستانی

وانەبێژانی لادراو داوای گەڕانەوە دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وانەبێژانی لادراو داوای گەڕانەوە دەکەن
مەودا میدیا-

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی ئاشکرایکرد داواکاری مامۆستایانی وانەبێژی لادراوانیان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان کردووە.

زانا زرار، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ گەڕانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو چەندینجار یاداشتیان ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە کردووە بەڵام بێ ئەنجام بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یاداشتێکیان ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووەو چاوەڕێ دەکەن بڕیار لە گەڕانەوە و بە گرێبەستکردنیان بدات هاوشێوەی هاوپیشەکانیان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan