ئابووری
نه‌وتى ماڵان زیاتر گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى وه‌رزى زستان و باران بارین و بێپلانى حكومه‌تى هه‌رێم له دابه‌شنه‌كردنى نه‌وتى سپى، رۆژ به رۆژ نه‌وتى سپى ماڵان گرانتر ده‌بێت.
نه‌ریمان جه‌بار، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خواستێكى زۆر له‌سه‌ر نه‌وتى ماڵان هه‌یه و به‌راورد به دوو مانگى رابردوو دوو هێنده خواست هه‌یه و خه‌ڵك ده‌ستیان به كڕینى نه‌وت كردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێش دوو مانگ یه‌ك به‌رمیلى نه‌وتى سپى ماڵان 120 هه‌زار دیناربوو، ئێستا بۆ 140 هه‌زار دینار گرانبووه و له رۆژانى داهاتووش زیاتر گران ده‌بێت و تا به‌ره‌و سه‌رما بچین گرانتر ده‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "نه‌وتى به‌غداو كه‌ركوك و بازیان هه‌یه، به‌ڵام باشترینیان نه‌وتى به‌غدایه و خه‌ڵك خواستى له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته هه‌یه چونكه بێ گرفته و پاكه‌و پڵیته‌ى زۆپا خراپ ناكات".
پێویسته بوترێت، حكومه‌تى هه‌رێم ساڵانه له كاتى باران بارین ده‌ست ده‌كات به دابه‌شكردنى نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 104 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و پرۆسه‌كه‌ش به‌خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌كاتێكدا به‌غدا به 30 هه‌زار دینار نه‌وت ده‌داته هاوڵاتییانى عیراق و به 60 هه‌زاریش بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت.
ع
بیروڕا



