کوردستانی
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا زانكۆلاین كارا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاتى كاراكردنى زانكۆلاینى بۆ ده‌رچوانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هاتووه "ئەم هەفتەیە زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی 12 كارا ده‌كرێت و خوێندكاران ده‌توانن ئه‌وه‌ى به‌ش و شوێنانه‌ى ده‌یانه‌وێت پڕى بكه‌نه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "ُپڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى زانكۆلاین دیاریكراوه و پێویسته خوێندكار به باشى فۆڕمه‌كه پڕبكاته‌وه و هه‌ڵه نه‌كات، دواى ئاشكراكردنى زانكۆلاین، خوێندكاران ده‌توانن تانه و دابه‌زاندن بۆ به‌شه‌كانیان بكه‌ن".
ساڵانه له رێگه‌ى زانكۆلاینه‌وه ده‌رچوانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی و به‌شه‌كانى تر له زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گیرێن و ساڵى رابردوو سه‌رو 45 هه‌زار خوێندكاران وه‌رگیران.
ع
بیروڕا



