کوردستانی
رەشەبا بەردەوامی دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لەئێستادا بای باکووری رۆژهەڵات دەستی بەچالاکی کردووە لەسەر بەشێکی ناوچەکان پێشبینی دەکەن بۆ ئەمڕۆ بگاتە لوتکەی چالاکی و خێرایی خۆی و وە بەرفراوان بێت بۆ سێشەممەش چالاکی بەردەوامی دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "خێرایی رەشەباکە 30 تاوەکو 60 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت له ناوچەکانی ئیدارەی رپەرین، سلێمانی و دەوروبەری، کۆیەو ناوچە جیاوازه کانی گەرمیان، زۆربەی سنووری پارێزگای هەولێر و باشووری دهۆک رەشەباکە تێیدا چالاکە لەسنووری پشدەر و بەشێکی دەوروبەری باکووری پارێزگای سلێمانی ئەگەر هەیه بەرزترین خێرایان تێدا تۆماربکرێت و تا 60 کم و وە یان زیاتر بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکاری هەڵکردنی ئەم رەشەبایە دەگەرێتەوە بۆ بوونی تەوژمە هەوایە کی سارد و تووند لەسەر ناوچەکانی باشووری دەریای خەزەر و ناوچە سنوورییە کانی ئازربیجان و باکووری ئێران باکوری ئێران لەم ناوچانە پلە کانی گەرما زۆر دابەزیوە و پەستان بەرزتره و لەناوچەکانی کوردستانیش پەستان نزمتره و پلەی گەرمی بەرزترە کەبۆتە دروست بوونی جیاوازی پەستان و ئەمەش بەهۆکاری سەره کی دادەنرێت بۆ هەڵکردنی رەشەباکە".
ئەوەشی خستەڕوو "رەشەباکە لە رۆژی چوارشەممەوە خێرایی کەم دەبێتەوە و بۆ رۆژانی دواتریش دۆخەکە وردە وردە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و پلە کانی گەرماش تاوەکو دوای ناوەڕاستی هەفتە بەنزمی دەمێنەوە و دواتر کەمێ بەرز دەبنەوە".
ب ح

بیروڕا