کوردستانی
هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەناوشار رێکدەخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بەپێی پلانێک کار بۆ رێکخستنەوەی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکانی ناوشار دەکات.
بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لە کاتەکانی بەیانیان تیمەکانیان لە بازگەکان و دەرەوەی شار رێگە بە هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان نادەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە لە کاتەکانی بەیانیان لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود رێگری لە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان دەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان ئاسایی دەبێتەوە".
ب ح

بیروڕا