کوردستانی

سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی  پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی  پەڵە هەوری جیاجیا وە لەگەڵ زیاد بوونی کەمێک خێرایی با ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە، پلەکانی گەرما بە رێژەى (2- 4 )  پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان  ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ، خێراىی با  لەسەرخۆ- مام ناوەند  (10– 20 )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و   مەوداى بینین ( 7 –  9  ) کم دەبێت".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر :  31 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک :  29  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan