کوردستانی

هەسەدە هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد داعش هەوڵدەدات ریزەکانی رێکبخاتەوە و دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد 153 هێرشی ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە بڵاویکردەوە "داعش سوود لە دۆخی ناجێگری ئێستای سوویا وەردەگرێت و سەرەڕای زیانەکانی هەوڵدەدات ریزەکانی رێکبخاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 10 مانگی رابردوودا ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش ئەنجامداوە و 95 ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە کە سیانیان سەرکردە بوون".

ئەوەشی خستەڕوو "مەترسییەکانی رێکخراوەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و بەهۆی پەلامارەکانی داعشەوە 30 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە و 12ی تر برینداربوون".

باسی لەوەشکرد "بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و  داوا دەکەن هاوپەیمانان هاوکاریی و پاڵپشتی زیاتری هێزەکانیان بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan