گێتی
پێشنیار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى تره‌مپ و پزیشكیان كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى میهرى ئێران بڵاویكرده‌وه، پێشنیارێك كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه مه‌سعود پزیشكیان تێیدا به‌شداره بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه.
هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ى پێشنیار ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاژانسى نیمچه فه‌رمى ئێران باسى له‌وه‌كردووه "ئه‌و پێشنیاره زۆر گاڵته‌جاڕییه و تره‌مپ كه‌سێك نییه پابه‌ندى قسه‌كانى بێت".
به‌پێى ئاژانسه ئێرانییه‌كه "كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى نمایش بێت ناتوانێت راو و سه‌رنج و دوژمنایه‌تى چه‌ندین ساڵه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به ئێران بگۆڕێت".
هه‌روه‌ها "ئه‌گه‌ر تره‌مپ بڕواى به كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن هه‌یه چۆن رێگه‌ى به هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌دات له شه‌ڕى 12ه رۆژه‌ى ئێران و ئیسرائیل".
بڕیار وایه سبه‌ینێ سێشه‌ممه، مه‌سعود پزیشكیانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ كۆبوونه‌وه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا بكات.
ع
بیروڕا



