عیراقی
وردەکاریی رێککەوتن و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان وەزارەتی نەوتی عیراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەولێر واژۆ کرا، بەپێی رێککەوتنەکە دەبێت نەوتی هەرێم رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانیش گەرەنتی بکرێت.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور بە نوێنەرایەتی وەزارەتی نەوتی عیراق ئیمزای لەسەر ئەو رێککەوتنە کردووە، کە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدراوە.
بڕیارە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئیمزا کراوەکە ببرێتە نێو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، دواتر نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و لە کەرکوکەوە هەناردەی دەرەوە بکرێت.
بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، 16 دۆلار دەدرێتە کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت، هەروەها جگە لە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆی هەرێم، تەواوی نەوتی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
لەبەرامبەر رادەستکردنی نەوتی هەرێم دا، دەبێت لایەنی عیراقی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، لە ئەگەری رەوانە نەکردنی بودجە و موچەدا، رێککەوتنەکە دەکەوێتە بەردەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەوە.
ع
بیروڕا



