عیراقی

په‌یامه‌كه‌ى سه‌در هه‌مووانى تووشى شڵه‌ژان كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌یامه‌كه‌ى سه‌در هه‌مووانى تووشى شڵه‌ژان كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، له‌ رێگه‌ په‌یامكێكه‌وه‌ كه‌ وه‌زیرێكى نزیك له‌ خۆى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هۆشداریی داوه‌ته‌ عیراق و عیراقییه‌كان و باس له‌ ئه‌نجامه‌دانى هه‌ڵبژاردنیش ده‌كات.

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە پەیامێکى شەش خاڵى لەبارەى هۆکارەکانى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "لە کار و پێشینەى بەربژێرەکان وردبنەوە، پێش ئەوەی تۆمەت بۆ کەسانی دیکە دروست بکەن، چونکە هەندێکیان بەعسی بوون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "چۆن دەنگ بدەینە کەسێک کە دەڵێت ئێمە خاوەنی ئەجێندای دەرەکین، چۆن دەنگ بدەینە کەسێک کە گومان دەکرێ وەک لە تۆمارە دزەپێکراوەکانیدا دەرکەوتووە بیەوێ بمانکوژێ و هێرشمان بکاتە سەر لە نەجەف، یان دەنگ بدەینە کەسێک پاڵاوگەی بێجیی لێکهەڵوەشاند".

رەوتى نیشتمانیى شیعە، كه‌ سه‌در سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بڕیاری داوە بەشدارى هەڵبژاردنى 11ى تشرینى دووەمى ئەم ساڵى پەرلەمانى عیراق نەکات، وەک چۆن بایکۆتى هەڵبژاردنى ساڵى 2023ى ئەنجومەنى پارێزگاکانى کرد.
 
ع
Qaiwan
Qaiwan