کوردستانی
یه‌په‌گه یه‌كه‌یه‌كى درۆنى نوێى پێكهێناوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراو به یه‌په‌گه، یەکەیەکی نوێی درۆنیان پێکهێناوە کە بۆ یەکەم جار لە ماوه‌ى ساڵى ڕابردوو بەکارهێنراوه و رۆڵی گرنگی لەڕاگرتنی هێزەکانی نزیک لە تورکیا لە بەنداوی تشرین.
خەلیل قەهرەمان، فەرماندەی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاواى کوردستان رایگه‌یاند "یەکەیەکی نوێی درۆنی کە یەکەمجاره لە ماوه‌ى ساڵى رابردوو بەکارهێنراوه و توانی پێشڕەوی گروپەکانی نزیک لە تورکیا کە بەندوی تشرین رابگرێت".
ئه‌وه‌ش باسكراوه "ئەو درۆنانە بە هاوکاری هاوپەیمانی ئەمه‌ریکا پەرەیسەندووە و ئێستا بەشێکی گرنگ لە ستراتیژی بەرگریی کوردەکان له به‌رامبه‌ر هێرشەکانی تورکیایە".
وتیشى "دوا هێرشی تورکیا بۆ سەرمان هه‌فته‌ى رابردوو بوو، ئێمه نیگەرانین لە بڕیاری ئەمه‌ریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا".
ع
بیروڕا



