کوردستانی
ئه‌حمه‌د شه‌رع له ئەمەریکاوە چۆن باسى كوردى كرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا، له ئه‌مه‌ریكاوه كه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاته‌یه، له چاوپێكه‌وتنێكدا باسى كورد و رۆژئاواى كوردستان ده‌كات.
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا رایگه‌یاند "كارده‌كه‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌توانین په‌یوه‌ندیی داهاتومان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تاوتوێ بكه‌ین دوای رێككه‌وتنی ئه‌منی".
باسى له‌وه‌شكرد "خاكی سوریا مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك دروست ناكات، دیمه‌شقیش نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات، دانوستانه‌كانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 1974 به‌رده‌وامن".
له باره‌ى رۆژئاواى كوردستان و داهاتوى كورد له سوریا وتى "دیمه‌شق پێشنیاری تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی بۆ ناو سوپای سوریادا كردوه بۆئه‌وه‌ی سود له شاره‌زاییه‌كانی هه‌سه‌ده وه‌ربگرین، به‌پێی ده‌ستوریش مافی كورد له سوریا پارێزراو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان سستن له‌و رێكه‌وتنه‌ی له مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ واژۆمانكردوه".
ع
بیروڕا



