کوردستانی

داوای گەڕانەوەی 500 مامۆستای وانەبێژ دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای گەڕانەوەی 500 مامۆستای وانەبێژ دەكرێت


مەودا میدیا- 
بەپێی راگەیەنراوێكی نوێنەرایەتی گشتی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی كە تا ئێستا لادراون كەمترە لە 500 مامۆستا و داواشكراوە دابنرێنەوە. 

زانا زرار، نوێنەری گشتی وانەبێژانی لادراو لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت"هەندێك ژمارە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ژمارەی ئەو مامۆستا وانەبێژانەی كە لادراون 2,500 كەسە و یان زیاتر، بەڵام هەموو ئەو داتا و ژمارانە راست نین، چونكە ئەوان داتای راستەقینەی ئەو مامۆستایانەیان لایە و ژمارەشیان كەمترە لە 500 مامۆستا". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"نزیكەی 13 هەزار فۆرم بە ناوی مامۆستای وانەبێژ نێردراوەتە وەزارەتی پەروەردە كە زۆربەی هەرەزۆریان لەلایەن پەروەردەكان و بەڕێوەبەری خوێندنگاكان بە واسیتە پڕكراونەتەوە و بۆ رۆژێكیش وانەبێژییان نەكردووە، بۆیە ئەوان دوای ساڵێك فۆرمەكانیان جیاكردووە و ناوی ئەو مامۆستایانەیان جیاكردووەتەوە كە پێشتر وانەبێژییان كردووە و لادراون".
ئ پ  


Qaiwan
Qaiwan