کوردستانی
پلەكانی گەرما جارێكیتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان
سبەینێ جارێكیتر پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە هەمان شێوەی تۆماركراوەكانی دوێنێ دەبێت".
دەشڵێت"رۆژی چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە بە رێژەی (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەكراوەكانی ئەمڕۆ".
كەشناسی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بۆ سبەی چوارشەممە بەمشێوەیە دیاریكردووە"
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆك : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 27 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
ئ پ
بیروڕا



