کوردستانی

پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە بارەی كوژرانی كەسایەتییەكی ناوچەی گەرمیان لە قەزای كفری راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت"لەئێستادا پۆلیس پەڕوای لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوەو دەستكراوە بە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر چۆنیەتی رووداوەكە و ئاشكرا كردنی ناسنامەی تۆمەتبار". 

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەكەی پۆلیسی گەرمیانە:
راگەیەنراوێك لە پۆلیسی گەرمیانەوە، لەسەر كوژرانی هاوڵاتییەكی قەزای كفری

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاگاداركراینەوە لە حاڵەتێكی كوشتن  لە گوندی ئۆمەربلی سەربەناحیەی سەرقەڵا دەستبەجێ مەفرەزەمان چوونە شوێنی رووداوەكە دەركەوت هاوڵاتی (ئەكبەر رۆستەم محمد) ناسراو بە ئەكبەر حاجی رۆستەم لەدایكبووی 1955 لە نێو زەوییە كشتوكاڵییەكەی خۆی بە هۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستداوە. 

دەستبەجێ پۆلیس دەستیان بە هێڵكاری شوێنی رووداوەكە كرد و دەستكرا بە كۆكردنەوەی زانیارییەكان لەسەر چۆنێتی رووداوەكە و لە ئێستادا پۆلیس پەڕوای لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە و دەستكراوە بەلێكۆڵینەوەی ورد لەسەر چۆنیەتی رووداوەكە و ئاشكراكردنی ناسنامەی تۆمەتبار.
 
بەپێی لێكۆڵێنەوە سەرەتایەكان ئۆتۆمبیل و مۆبایلەكەی براوە كە قوربانییەكە لە كاتی رووداوەكە پێیبووە. 

لە داهاتوودا لە رێكارەكان و هەر زانیارییەك سەبارەت بە رووداوەكە و هەر گۆڕانكارییەك لە ئاڕاستەی لێكۆڵێنەوە و رووداوەكە دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، رای گشتی و دەزگاكانی راگەیاند بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە. 

   عەقیدی مافپەروەر
   علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان 
2025\9\23


Qaiwan
Qaiwan