کوردستانی

هاتوچۆی هەرێم كۆمەڵێك رێنمایی بۆ ماتۆڕسوارەكان بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی هەرێم كۆمەڵێك رێنمایی بۆ ماتۆڕسوارەكان بڵاوكردەوە


مەودا میدیا-
بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی ماتۆڕسوارەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كۆمەڵێك رێنمایی نوێ و گرنگی بڵاوكردەوە. 

لە رێنماییەكەدا هاتوچۆی هەرێم جەخت لەسەر پابەندبوون بە یاسا و رێكارەكانی سەلامەتی دەكەنەوەو دەڵێت"هەر سەرپێچییەك بەبێ چاوپۆشی رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە". 

گرنگترین رێنماییەكانی هاتوچۆی هەرێم ئەمانەی خوارەوەن: 
1/مۆڵەتی شۆفێری: هەموو ماتۆڕسوارێك دەبێت هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری بێت، كە دەتوانرێت لەدوای تەمەنی 16 ساڵییەوە داواكاری بۆ پێشكەش بكرێت.
2/تۆماركردن: پێویستە ماتۆڕسكیلەكە بە فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە تۆمار كرابێت.
3/كەرەستەی خۆپارێزی: بەكارهێنانی كڵاوی سەرپارێزی (كاسك) كوالیتی بەرز، هەروەها دەبێت كەلوپەلی دیكەی وەك (دەستكێش، پارێزەری ئەنیشك و ئەژنۆ، پێڵاوی تایبەت و جلوبەرگی گونجاو) بەكاربهێنرێت. 
4/پابەندبوون بە یاساكان: پێویستە ماتۆڕسواران بەتەواوی پابەندی یاساكانی وەك (وەستان لە ترافیك لایت، سنووری خێرایی، بەكارنەهێنانی مۆبایل) بن و لەكاتی پێچكردنەوە ئاماژەكان بەكاربهێنن. هەروەها دەنگی بڵندی ساڵۆنسا (ئاگزۆز) قەدەغەیە.
5/وریایی لە نزیك قوتابخانەكان: لە كاتی وەرزی خوێندندا و لە نزیك ناوەندەكانی خوێندن، پێویستە خێرایی كەمبكرێتەوە بۆ پاراستنی ژیانی خوێندكاران.
/شۆفێری لە كەشی نالەبار: لە كاتی باران و بەفر و با، دەبێت زۆر بەوریایی شۆفێری بكرێت، چونكە كۆنترۆڵكردنی ماتۆڕسكیل زۆر قورستر دەبێت.
 7/سەرنشینی دووەم: بۆ هەڵگرتنی سەرنشین، پێویستە سەرنشینەكەش كڵاوی سەرپارێز بەكاربهێنێت و رێنمایی پێویستی پێ بدرێت بۆ چۆنیەتیی دانیشتن.
8/خزمەتگوزاریی بەردەوام: گرنگیدان بە گۆڕینی رۆن، فلتەر، تەیەی نوێ و پارچەكانی تر، هەروەها پاكڕاگرتنی ماتۆڕسكیلەكە.
9/بینین لە شەواندا: پێویستە لە شەواندا جلوبەرگی رەنگ كراوە یان فسفۆری لەبەر بكرێت تا لەلایەن شۆفێرانی دیكەوە بە ئاسانی ببینرێن. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan