کوردستانی
ئه‌م هه‌فته‌یه باران ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئه‌گه‌رى باران بارین هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م.
سیروان ساڵح، شارەزا لە بواری كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لەڕۆژی پێنجشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه و رۆژى هەینی کۆتایی هەفتەیه، بەهۆی کاریگەریی ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای رەش لە زنجیرە چیا سنووریەکانی باکووری چۆمان، حاجی ئۆمەران، سیدەکان و سۆران، ناوبەناو ئەگەری بڕێکی کەم بارانبارین هەیە".
باسى له‌وه‌شكرد "پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و گۆڕانکاریان بەسەردا نایات، به شه‌ودا فێنك و هه‌ندێك ناوچه سارد ده‌بێت".
پێشتریشن ناوه‌نده‌كانى كه‌شناسى ئه‌وه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه "ئه‌مساڵ پێشبینى باران بارینێكى زۆر ده‌كرێت به‌تایبه‌تى له‌وه‌رزى زستان".
ع
بیروڕا



