گێتی

فاتمه‌ موهاجرانى: مووشه‌ك هێڵى سوره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


فاتمه‌ موهاجرانى: مووشه‌ك هێڵى سوره‌

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی حكومه‌تى ئێران رایگه‌یاند، هیچ وڵاتێک ناتوانێت گەرەنتی مانەوەی خۆی بکات بەبێ هێزی سەربازیی، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەیدانی مووشەکی پاشەکشە ناکات.

فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی حكومه‌تى ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە هیچ شێوه‌یه‌ك پاشەکشێ لە پرسی مووشەکی ناکەین".

وتیشى "میکانیزمی سناپ باک لەڕوانگەی ئێرانەوە میکانیزمێکی نایاساییە، ئەم بابەتە رەهەندی دەرونی بەرفراوانی هەیە، بەڵام نکوڵی لەوە ناکەین کە هەمان ئەم رەهەندە دەرونییانە رەهەندی ئابووری و کۆمەڵایەتیشیان لێ بکەوێتەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێشوازی لە هەموو دەرفەتێک دەکەین بۆ قسەکردن و چارەسەرکردنی کێشەی خەڵک، بەڵام دیالۆگ کردەوەیەکی دوولایەنەیە و سەپاندنی بۆچوونەکان لە لایەکەوە بۆ لایەکی دیکە، دیالۆگ نییە، گفتوگۆ و دانوستان بەو مانایەیە کە دوو لایەن دابنیشن و قسە لەسەر بابەتێک بکەن، ئەمەش تەواو جیاوازە لەوەی بڵێن، فەرمانتان پێدەدەم".

ع
Qaiwan
Qaiwan