گێتی
عهلى خامنهیی پهیامهكهى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران پهیامێكى بڵاوكردهوه و دهڵێت، پیتاندنى یۆرانیۆممان گهیاندووهته سهدا 60 و به رێژهیهكى ئاست بهرز كارى لهسهر دهكهین.
عەلی خامنەیی، رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگهیاند "دوای هەفتەیەک لە دەستپێکردنی دەستدرێژیەکانی دوژمن بۆ سەر ئێران، درکی بەوە کرد ناتوانێت بە ئامانجەکانی خۆی بگات، دوژمن ویستی فیتنەی شەقام دروست بکات، خەڵک هاتنە سەر شەقام بەڵام دژی دوژمن نەک دژی نیزامی ئیسلامیی ئێران".
وتیشى "ئامانجی دوژمن پەکخستنی نیزام بوو، پلانی دوژمن بەهۆی یەکگرتوویی گەلی ئێرانەوە شکستی هێنا، دوژمن پێی وابوو بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێران دەبێتە هۆی نائارامی لە وڵاتدا".
ئهوهشى خستهڕوو "ناكۆكی لەبارەی شێوازی پیتاندنی یۆرانیۆم هەیە، هەرلایەو بەجۆرێك لێكدانەوەی بۆ دەكات، لەبواری جیاوازدا سود لە پیتاندنی یۆرانیۆم وەردەگیرێت، پیتاندنی یۆرانیۆمان گەیاندووەتە ئاستێكی بەرز بە رێژەی (60%)".
ع
بیروڕا



