گێتی
تره‌مپ: ئێران بۆى نییه چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئێران بۆى نییه خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى بێت، ئه‌و قسانه‌شى له كۆبوونه‌وه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران تیایدا به‌شداره.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى "نابێت ئێران خاوه‌نى چەکی ئەتۆمی بێت، ئه‌مه رێگه پێدراو نییه و ئه‌مه‌ریكا رێگه به‌وه‌نادات كه ئێران بیرى لێ ده‌كاته‌وه".
وتیشى "ئێران سپۆنسەری پلەیەکی تیرۆرە لە جیهان، ئه‌مه مه‌ترسیداره و كاریگه‌ریی خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر جیهان".
روونى كرده‌وه "بۆمبی گەورەمان بەسەر ئێران‌دا بەردایەوە سەرکردەکانیانمان لەناوبرد، 22 ساڵ بوو خەڵک چاوەڕێی ئەکرد لە ئێران بدرێ ئێمە کردمان".
ئه‌و قسانه‌ى تره‌مپ له به‌رده‌م نوێنه‌رى وڵاتانى به‌شداربووبوو له كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه هه‌ر یه‌كه له مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌شدارن.
بڕیار وایه، ئه‌مشه‌و ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران په‌یامێكى هه‌بێت و پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت وه‌ڵامى قسه‌كانى تره‌مپ بداته‌وه.
ع
بیروڕا



