ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ماوەی سێ رۆژە نرخی نەوت بەردەوام بەرزدەبێتەوە هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەشێک لە وڵاتان بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمکردووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2020 لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 3% بەرزبووەوە و بە 21.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس لە 4% بەرزبووەوە و بە 18.13 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ناجێگیری و به‌رزبوونه‌وه‌ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بڕی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو و ئاسایشی  وڵاتانی بەرهەمهێن, هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی و کەمکردنەوەی هاتووچۆ وایکردووە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.
Qaiwan
Qaiwan