کوردستانی

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرایکرد ساڵانە تای خوێنبەربوون لە مانگەکانی( 7، 8، 9) تۆمار دەکرێت و لەئێستاشدا حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونیان هەیە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند "تووشبوویەکی تای خوێنبەربوونیان هەیە کە ژنێکی تەمەن 42 ساڵە و دانیشتووی قوشتەپەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تووشبووەکە خاوەنی مەڕوماڵاتە و بەرکەوتەی لەگەڵ ئاژەڵ هەبووە، دوای ئەوەی سەردانی چەند نەخۆشخانەیەکی کردووە و دواتر بەپێی پشکنینەکان دەرکەوتووە تای خوێنبەربوونی هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan