کوردستانی
گەل چاوەڕێی هەنگاوی کۆنکرێتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل (دەمپارتی) ئاشکرایکرد رای گشتیی پێشهاتی ئەرێنی نابینێت لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، بۆیە پرسیاری نەرێنی دەکات، گەل دەیەوێت هەنگاوی کۆنکرێتی ببینێت بۆ نەهێشتنی بێمتمانەیی.
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند "هەنگاوەکانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ هەموارکردنی یاسایاکان درەنگە بەڵام گرنگە و ئەوان دەیانەوێت پەرلەمان کار بۆ ئاشتی بکات، ئومێد دەکەن لە قۆناغی داهاتوودا خێراتر کاربکات و رەگ و ڕیشەی کێشەی کورد چارەسەر بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جارێکی تر داوا لە کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا دەکەن گوێ لە بۆچوون و پێشنیازەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بگرێت، سووککردنی گۆشەگیری لەسەر ئیمراڵی بە مانای کۆتایی هاتنی گۆشەگیرییەکە نییە، ئەمە یەکەمجارە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا پارێزەران سەردانی دەکەن، پێویستە ئۆجەلان بتوانێت لەگەڵ چینوتوێژە جیاوازدا کۆببێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە بڕیارەکەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا لە تورکیا جێبەجێ بکرێت، چونکە بڕیارەکە کاریگەری لەسەر ژیانی چوار هەزار و 350 زیندانی هەیە.
ب ح

بیروڕا