کوردستانی
زانیاریی لەبارەی کۆدکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆدکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، نوێنەری شۆفێری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەو بارەوە روونکردنەوە دەدات.
سوارە عومەر، نوێنەری ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە فەرمیی نییە، بەڵام زانیاریمان هەیە لێرەو لەوێ شۆفێر دەچن بۆ بنکەکانی ئاسایش".
وتیشی "تا ئێستا شتێکی فەرمیی بڵاونەکراوەتەوە تا شۆفێرەکان بچن و کۆد بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ئۆتۆمبێلانە دەبێ یەکلایی بکرێنەوە لەبەرژەوەندیی خاوەنەکانیان، دوای بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ کە قەدەغەی هاتوچۆیانی لابرد".
ع
بیروڕا



